|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی
2-2-2009 چنور قادری له‌كۆمه‌ڵناسیی سیاسی‌دا هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی كه هێندێك جار به‌كرده‌وه‌ی ئه‌رێنیش ناو ده‌برێت، به‌كۆمه‌ڵێك له‌پێكهاته، چوارچێوه‌و بریاڕگه‌لی یاسایی‌و شێوه‌ی جۆراوجۆری به‌ڕێوه‌به‌ری‌و كرده‌وه‌یی ده‌وترێت كه ده‌توانێ به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌قۆناغ‌و سه‌رده‌مێكی تایبه‌تدا كه‌ڵكی لێوه‌ربگیرێت، تاك‌و توێژ یان گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئایینی، جینسی‌و هتد… له‌و بارودۆخه ناله‌باره كه له‌ئاستی كۆمه‌ڵگا له‌گه‌ڵیدا به‌ره‌وروون، بێنێته‌ده‌ر‌و ئیمكان‌و ده‌رفه‌تی گه‌شه‌و پێگه‌یشتنی زیاتری ئه‌و گرووپه پێك بێنێ، پێناسه كراوه. ده‌توانین بڵێین هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی میكانیزمێكه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجگه‌لی پێشین‌و به‌رهه‌می فه‌رق‌و جیاوازییه جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه. هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی زیاتر بۆ كه‌مایه‌تی‌یه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و توێژی ژنان له‌وڵاتانی جیهان به‌كار هاتووه‌و له‌زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كه‌ڵكی لێ وه‌رگیراوه، ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو بووه‌و كاریگه‌ریی پۆزێتیڤیشی له‌سه‌ر ژیانی تاك‌و گرووپه‌كانی نێو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه داناوه. سه‌ره‌تا‌و بناغه‌ی هاتنه‌به‌رباسی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی وه‌ك دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی شوێندانه‌ر‌و یه‌كسانیخولقێن ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نیی ره‌شپێسته‌كانی ئا‌مریكا له‌ده‌یه‌ی 1960دا، كه بوو به‌هۆی په‌سندكردنی یاسایێك بۆ پشتیوانی له‌مافی به‌كارگرتنی ره‌شپێسته‌كانی ئه‌و وڵاته. ئه‌م میكانیزمه له‌ساڵی 1984 له‌ئورووپاش به‌په‌سه‌ندكردنی كۆمه‌ڵێك یاسا له‌ئاستی ئه‌و یه‌كیه‌تی‌یه بۆ به‌هێزكردنی كاركردنی ژنان وه‌ك كرده‌وه‌یه‌كی ئه‌رێنی به‌قازانجی ژنان خۆی نواند. له‌ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا له‌زۆربه‌ی ئه‌و وڵاته پێشكه‌وتووانه‌دا، له‌م شێوه‌كرداره كه‌ڵك وه‌رگیراوه‌و ئاكامی باشیشی هه‌بووه، به‌ڵام له‌و وڵاتانه‌دا كه دێموكراسی‌و كولتووری دێموكراتیك سه‌قامگیر نه‌بووه، هێشتا به‌شك‌و گومانه‌وه ده‌ڕواننه هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی‌و كاریگه‌رییه پۆزێتیڤه‌كانی. بۆیه هێز‌و تاكه‌كانی سه‌رده‌ست هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه كۆمه‌ڵگا له‌چوارچێوه‌ی سیستمی نه‌ریتی‌و پیاوسالاردا بمێنێته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌هێزتریش بكرێت‌و ئه‌و ده‌سه‌كه‌وت‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه ژنان به‌هێز‌و ئیراده‌و بێ هیچ پشتیوانییه‌كی ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ستیان هێناوه، لاواز‌و كه‌مڕه‌نگ بكه‌نه‌وه. ئه‌و جۆره ده‌سه‌ڵاته هیچ كاتێك هه‌وڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره بۆ چارسه‌ری كێشه‌كان‌و جێگركردنی یه‌كسانی‌و ده‌رفه‌تی ژیان بۆ هه‌موو تاكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی ناده‌ن. چوونكه چاره‌سه‌ریی پێویستی به‌كاتێكی درێژخایه‌ن‌و گۆڕانكارییه‌كی به‌ربڵاو له‌یاسا‌و كولتووری كۆمه‌ڵگادا هه‌یه. له‌جیهاندا هه‌تا ئێستا له‌هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی بۆ چه‌ند چین‌و توێژی تایبه‌ت كه‌ڵك وه‌رگیراوه. بۆ نموونه كه‌مایه‌تیی‌وگرووپه نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی‌و نه‌ژادییه‌كان، گرووپه‌كانی قوربانیی كه‌مئه‌ندامه‌تیی جه‌سته‌یی‌و زه‌ینی و هه‌روه‌ها ژنان به‌هۆی زاڵبوونی سیستمی پیاوسار‌و توندوتیژی له‌قوربانیانی سه‌ره‌كی دێنه ئه‌ژمار كه بۆ یه‌كسانی‌و له‌نێوبردنی فه‌رق‌و جیاوازییه‌كان له‌و شێوه میكانیزمه كه‌ڵك وه‌رگیراوه. هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی به‌پێی تایبه‌تمه‌ندیی سیاسی، ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كولتووری كۆمه‌ڵگاكان داده‌ڕێژرێت‌و چه‌ند شێوه‌و مێتۆدی هه‌یه‌و ده‌توانێ له‌كۆمه‌ڵگایه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی دیكه جیاوازی هه‌بێ. ته‌نیا به‌په‌سه‌ندكردنی چه‌ند به‌ندی یاسایی ناتوانین ئه‌و شێوه میكانیزمه به‌ڕێوه به‌رین، ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی جیددی‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی بواره جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی كه‌ڵك وه‌ربگرین. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئه‌م وتاره‌و باسكردنی پرسه‌كه، ئاوڕدانه‌وه له‌به‌كارهێنانی میكانیزمی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی به‌قازانجی ژنانه، چوونكه مژاره‌كه باسهه‌ڵگره‌و پێویستی به‌لێوردبوونه‌وه‌و تیشك خستنه‌سه‌ر لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی بابه‌ته‌كه هه‌یه. له‌جیهانی سێهه‌م به‌گشتی‌و به‌تایبه‌ت له‌وڵاتانی دواكه‌وتوو و نادێموكراتیكدا هێشتا سیستم‌و كولتووری پیاوسالاری زاڵه‌و ژنان به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه‌و ماف‌و ئازادییه ره‌وا‌و ئینسانییه‌كانیان، چ وه‌ك تاك‌و چ وه‌ك توێژ لێیان زه‌وت كراوه‌و ئه‌م بارودۆخه ناله‌باره بۆته هۆی نایه‌كسانی‌و نادادپه‌روه‌رییه‌كی باو و به‌رچاو له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا‌و ده‌سه‌ڵات‌و رۆڵ زیاتر له‌ده‌ستی ره‌گه‌زی پیاودایه‌و ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ری، واته ژن له‌وانه بێ‌به‌رییه. بۆیه به‌كرده‌وه ژن وه‌ك مرۆڤێكی ده‌ره‌جه دوو سه‌یر ده‌كرێت‌و وه‌ك نیوه‌ی كۆمه‌ڵگا هه‌میشه له‌په‌راوێز خراوه‌و له‌پرۆسه‌كانی گه‌شه‌پێدان‌و به‌شداریی پێویست بۆ به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگا له‌بواره‌كانی، سیاسی، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی‌و هتد..دا بێ‌به‌ش كراوه. ره‌خنه‌گرانی هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی له‌و بڕوایه‌دان كه بۆ له‌نێو بردنی هه‌ڵاواردن، نابی له‌هه‌ڵاواردن كه‌ڵك وه‌ربگیرێت، ئه‌وان ئه‌و راستییه له‌بیر ده‌كه‌ن كه هه‌ر "پادژه‌هرێك" له"ژه‌هر"ه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت‌و ئه‌مه لۆژیكێكه كه له‌زانستی پزشكیش كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێت. ئه‌وه‌ی كه زۆر سه‌رنجڕاكێشه، ئه‌وه‌یه كه رای گشتی، بوونی هه‌ڵاواردن‌و چه‌وسانده‌وه‌ی ژنان به‌درێژایی مێژوویان قبووڵ كردووه‌و رۆژانه رێكلام‌و پڕوپاگانده‌ی پێوه ده‌كه‌ن، به‌رده‌اوم باس له‌كێشه‌و ئاریشه‌كانی ژنان‌و ئاسته‌نگه‌كانی سه‌ر رێگای گه‌شه‌كردن‌و به‌روپێشچوونیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك كه دێته مه‌یدانی كرده‌وه‌و پراكتیك، ده‌كه‌ونه به‌ره‌ی دژبه‌ری میكانیزمێكی گونجاو، سه‌ركه‌وتوو و وڵامده‌ر بۆ چاره‌سه‌ریی هه‌ڵاواردن به‌قازانجی ژنان. ده‌ڵێن كه هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ "شایسته سالاری"دا هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه له‌رابردوو و ئێستاشدا لێهاتووه‌كان هه‌موو كاتێك ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بووه‌و "شایسته سالاری" به‌نیسبه‌ت ئه‌وانه‌وه به‌ڕێوه چووه‌و ده‌چێ! ده‌ڵێن كه رێگا بده‌ن بیر‌و هزره‌كان به‌ره‌به‌ره بگۆڕدرێن‌و هه‌ل‌ومه‌رجی گونجاو بڕه‌خسێت، ئه‌م میوه‌یه پێ بگات، ئه‌م منداڵه با له‌كاتی خۆیدا له‌دایك بێت‌و …، به‌ڵام من له‌و بڕوایه‌دام كه نابێ بێلین ئه‌م میوه‌یه بڕزێت، ئه‌و منداڵه به‌سه‌ر سكه‌وه بچێت، تواناییه‌كان له‌نێو بچن‌و پاسیڤ بن‌و نابێ ئیزن بده‌ین ره‌وتی گه‌شه‌كردن ئاوا به‌ئارامی‌و له‌سه‌ره‌خۆ بچێته‌پێشه‌وه. ئێمه ده‌بێ ئیمكاناتی تایبه‌ت‌و هه‌نگاوی پێویست‌و هه‌روه‌ها هه‌ل‌ومه‌رجی به‌ره‌وپێشچوونی یه‌كسان‌و عادیلانه له‌نێوان ژن‌و پیاودا په‌ره پێ‌بده‌ین. كۆمه‌ڵگای كوردستانیش به‌شێكه له‌و پێكهاته‌یه كه نه‌ریت‌و پیاوسالاری به‌سه‌ریدا زاڵه‌و تا گه‌یشتن به‌ژیانێكی مۆدێڕن، سه‌رده‌میانه‌و جێگركردنی دێموكراسی كه باشترین گارانتی‌یه بۆ ئازادی، یه‌كسانی‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی رێگای دوور‌ودرێژی له‌به‌رده‌مدایه. سرووشتی‌یه كه ژنانی كورد قوربانیانی نه‌ریت‌و پیاوسالاری‌و ده‌یان دیارده‌ی نێگه‌تیڤی دیكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تین كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌موو بواری ژیانی ژنانی كورد داناوه. هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیی‌یه‌كان‌و حیزب‌و رێكخراوه كوردییه‌كان بۆ سڕینه‌وه‌ی بۆشایی به‌شداریی ژنانی له‌پرۆسه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن‌و به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگای كوردستان، ده‌توانن له‌هه‌ڵاواردنی ئه‌رێنی وه‌ك میكانیزم‌و رێگاچاره‌یه‌ك بگرنه به‌ر‌و هه‌تا قۆناغی یه‌كسانی‌و به‌رابه‌ری به‌ڕێوه‌ی به‌رن. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵ ده‌دات راده‌ی ئه‌ندامانی ده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌به‌ری، له‌هه‌ر ره‌گه‌زێك له، یه‌ك له‌سه‌ر سێ كه‌متر نه‌بێ". ئه‌م هه‌نگاوه به‌رپرسانه‌یه ده‌توانێ میكانیزمێكی گونجاو‌و لۆژیكی بێ بۆ بۆشایی بوونی ژنانی كورد وه‌ك نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی وڵات له‌هه‌موو پرۆسه‌كانی ژیان‌و به‌ڕێوه‌به‌ریی كۆمه‌ڵگادا. سه‌رچاوه:- كانوونی ژنانی ئێران |