|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
(8) ی مارس...ده‌روازه‌ی په‌سه‌ندكردنی یه‌كسانی
3/7/2009 ئێستاكه ساڵانه له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا رۆژی (8)ی مارس به‌رێ و ره‌سمێكی جوان‌و رازاوه به‌رز راده‌گیردرێت‌و یادی ژنانی مافخواز‌و ئاشتیخواز ده‌كه‌نه‌وه‌و پێداگرن له‌سه‌ر ویست و خواستی خۆیان‌و داوای یه‌كسانی ره‌گه‌زی ده‌كه‌ن. به‌رهه‌می سیاسه‌تی ژنان: به‌رهه‌می ژنان له‌گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا تا ئه‌م راده‌یه‌ش له‌چاوی سیاسه‌تی ناوچه‌یی‌و جیهانیدا هیچ ده‌سكه‌وتێكی به‌خۆوه نه‌بینیوه‌و له‌هه‌موو وڵاتێكدا زۆر پێویسته ژنان به‌شداری سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن و به‌شدار بن له‌كۆبوونه‌وه سیاسییه‌كان‌و خۆیان ناوزه‌د بكه‌ن بۆ په‌رله‌مانتاری‌و له ناو كابینه‌ی ده‌وڵه‌تدا خاوه‌ن بیر‌وڕا بن و باشتر وایه په‌رله‌مانی ده‌وڵه‌تان ژنانی سیاسه‌تمه‌دار‌و سیاسی له‌خۆ بگرێت و پالًَنه‌ریان بێت بۆ به‌شداریكردن له‌سیاسه‌تی حكومه‌ت‌و ده‌وڵه‌ت. ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تان بتوانن ژنان بخه‌نه ریزی پیاوان‌و له‌كابینه‌ی وه‌زیران شوێنیان هه‌بێت و چه‌ند كه‌سێكی ژن وه‌زیر بێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه هه‌م خودی ده‌وڵه‌ت هه‌م كۆمه‌ڵگه‌ش به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی باش ده‌ڕوات‌و پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌خۆوه ده‌بینێت. له‌م نێوانه‌شدا خودی ژنانی سیاسه‌تمه‌دار‌و سیاسی ده‌بێ له‌خۆیان راببینن‌و خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ كابینه‌كانی حكومه‌ت و پله‌ی سه‌رۆك وه‌زیری‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مان . هه‌ر وه‌ك ئێستا ده‌بینین چه‌ند ژنێك له‌ئاستی سیاسه‌تی جیهانیدا كاری به‌رجه‌سته‌ی سیاسی ده‌كه‌ن وه‌ك: "كوندالیزا رایس" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا‌و ناوزه‌دكردنی "هیلاری كلینتۆن" بۆ سه‌رۆك كۆماری له‌ئه‌مریكا. به‌داخه‌وه ژنێكی به‌رجه‌سته‌ی تر "بێ نه‌زیر بۆتۆ" ده‌یویست به‌به‌رنامه‌و سیاسه‌تی دیموكراسیانه وڵاتی پاكستان به‌ڕێوه به‌رێت، به‌ڵام نه‌یارانی به‌ره‌ی دژ و ئه‌وانه‌ی نایانه‌وێ یه‌كسانی له‌سیاسه‌ت‌و كۆمه‌ڵگه‌دا دابین بكرێت، هێرشی نامرۆڤانه‌یان كرده سه‌ر‌و به‌و په‌لاماردانه وڵاته‌كه‌ی خۆیان بۆ سه‌دان ساڵ دوا خست‌و خه‌ڵكه‌كه‌یان به نائاگایی سیاسی هێشته‌وه، ئه‌وه‌ش هێمای پێشنه‌كه‌وتنی سیاسه‌تی گشتییه له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، تاكو به‌و شێوه‌یه دژ به ژنان و دیموكراسی راوه‌ستن، سیاسه‌تی شه‌رقی وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و پێشكه‌وتن به‌خۆیه‌وه نابینێت. هه‌روه‌ها ژنانی سیاسه‌تمه‌داری تر هه‌بوون له‌ئاستی سیاسه‌تی جیهاندا وه‌كو "مارگاریت تاچر" كه زۆریش سه‌ركه‌وتوو بوو له‌سیاسه‌ت‌و به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانیدا.ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌ك بوون بۆ وێناكردنی سیاسه‌تی ژن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیدا. وه‌ك دیاره‌و ده‌كرێ باسی لێوه بكه‌ین كاتێك ژنێك خۆی ناوزه‌د ده‌كات‌و ده‌بێته كاندیداتۆری قۆناغێك له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌بێ بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ژنه، هه‌موو ژنانی ئه‌و شوێنه‌واره پاڵپشت بن بۆ بڕینی یه‌كه به‌یه‌كه‌ی ئه‌و قۆناغانه‌و بتوانن به‌به‌رده‌وامی نوێنه‌رێكیان هه‌بێت بۆ داكۆكیكردن له‌مافه‌كانیان، چونكه له‌په‌رله‌مانی هه‌موو وڵاته‌كاندا كه‌مینه‌و زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگه له‌ئاین‌و ئایدیۆلۆژیا‌و حزبه‌كانه‌وه بگره هه‌ر یه‌كه بۆ خۆیان نوێنه‌رێكیان له‌په‌رله‌ماندا هه‌یه‌و با ژنانیش بتوانن نوێنه‌ری خۆیانیان هه‌بێت له‌وێ كاروباری تایبه‌ت به‌ژنان له‌بواره جۆراوجۆره‌كاندا به‌تایبه‌ت بواره سیاسییه‌كان راپه‌ڕێنێت. كاتێك ژنان به‌شێوازی حزبی‌و گروپی به‌شداری سیاسی ده‌كه‌ن‌و خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن ، ده‌وڵه‌تانی سێكۆلار كه‌ئاینیان كردوه‌ته سانتڕاڵێكی گشتی بۆ ژنان، وا هه‌ست ده‌كه‌ن ده‌ریایه‌كی زریانی سیحرئاسا له‌ناو شووشه‌یه‌كه‌وه هاتۆته ده‌ره‌وه‌و شه‌پۆڵه‌كه‌ی ئه‌وان له ناو ده‌بات، بۆیه خێرا هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ بۆ سه‌ركوتكردن‌و ده‌بێ به‌ر له‌و شاڵاوه بگرن. سێ شێوازی گشتگیری توند‌و تیژی ده‌ستی داوه‌ته ده‌ستی یه‌ك‌و كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و كاول بوون ده‌بات: 1- توند‌و تیژی خێزانی 2- توند‌و تیژی له‌كۆمه‌ڵگه‌دا 3- توند و تیژی راسته‌وخۆی ده‌وڵه‌ت به‌رامبه‌ر به ژنان، پێویسته هه‌نگاو بۆ خه‌باتێكی بێ‌وچان له‌بواری سیاسی‌دا هه‌ڵبنێن كه‌ژنان خاوه‌نی بن‌و سیاسه‌تی نیوه‌یه‌ك له‌كۆمه‌ڵگه له‌ئه‌ستۆ بگرن. پیاوانی عه‌شیره‌و خێڵ‌و كۆمه‌ڵگه پێكهاته‌یه‌كن له‌و سیسته‌مه كۆنه كه‌هێشتا پاشماوه‌كه‌ی له بری ئه‌وه‌ی له‌ناو بچێت به‌ره‌و پێش په‌ره ده‌ستێنێت. له‌و وڵاتانه‌دا كه‌پیاوان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه سه‌ركوت ده‌بن، چونكه ناتوانن تۆڵه‌ی له‌ده‌وڵه‌ت وه‌ربگرن هاوكات له‌هاتنه‌وه‌یان بۆ ناو ماڵه‌وه، ئه‌و سه‌ركوتكردنه به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه به بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌سه‌رچاوه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به‌سه‌ركوتكردنی ژنان له‌ماڵه‌وه، ته‌نانه‌ت ته‌شه‌نه ده‌كات بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌و ده‌بێته هۆی كوشتن‌و رفاندنی ژنان. تا كاتێك بیر‌وڕاكان وه‌كو خۆی بمێنێته‌وه‌و ئاڵۆگۆڕ به سه‌ر بیركردنه‌وه‌كاندا نه‌یه‌ت، سیستمی نه‌ریته كۆنه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌سه‌پێنرێن و زاڵ ده‌بن،سه‌رباری گه‌شه‌سه‌ندنی ته‌كنه‌لۆژیا، رۆژ له‌دوای رۆژ دوا ده‌كه‌ون. سه‌رچاوه‌ی ئه‌و توند‌و تیژیانه له‌سه‌رچاوه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتێكی نایه‌كساندایه‌و به هۆی توند‌و تیژیه‌وه ده‌پارێزرێت. ئێستا كاتی ئه‌و قسانه به‌سه‌ر چووه كه‌ده‌ڵێت : پیاوان زاڵن به‌سه‌ر ژنان‌و مافی پاسه‌وانی ژنانیان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر ژنان گوێ رایه‌ڵییان نه‌كردن ئه‌وائامۆژگارییان بكه‌ن‌و له‌گه‌ڵیاندا مه‌خه‌ون‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر گوێرایه‌ڵتان نه‌بوون لێیان بده‌ن‌و ته‌میه‌یان بكه‌ن. به‌رگریكردن له‌مافی یه‌كسانی ژنان له‌گه‌ڵ پیاواندا سیستمی سیاسی وڵاتانی دژه دیموكراسی ده‌خاته له‌رزه. پێویسته له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا "فراكسیۆنی ژنان" دابنرێت نه‌ك وه‌كو فراكسیۆنی ژنانی وڵاتانی دژه مرۆڤ و دژه یه‌كسانی به‌ڵكو به واتای راسته‌قینه بۆ داكۆكیكردن له‌سه‌ر مافه‌كانی ژنان‌و هه‌وڵدان بۆ یه‌كسانی ژنان له‌هه‌موو بواره‌كاندا كه‌ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ژنانی سیاسییه‌وه ده‌كرێت. هه‌رچه‌ند له په‌رله‌مانی كوردستان "لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافه‌كانی ژنان له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا " بوونی هه‌یه‌و ره‌نگه تا ئێستاش هه‌ندێ كاری كردبێت، به‌ڵام ئه‌وه لیژنه‌یه‌كه بۆ داكۆكی كردن له‌مافی ژنان ، ناوی ئه‌و لیژنه‌یه ته‌نها له‌به‌ر چاوی خه‌ڵك مافی كۆمه‌ڵایه‌تی دێنێته‌وه یاد، به‌ڵام فراكسیۆن به‌ربڵاوتره و ده‌توانێ زیاتر كار بكات‌و سیاسه‌ت بكات، یه‌كه‌م خاڵی گرنگی ژنان له‌په‌رله‌مان و له‌به‌ر سێبه‌ری سیاسه‌تدا ده‌توانن مافه‌كانی تری ژنان داوا بكه‌ن‌و به ده‌ستیبهێنن.
توند‌و تیژی دژی ژنان: سه‌دان ژن هه‌ستاون به‌توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر بارودۆخی ژنانی كۆمه‌ڵگه جۆراوجۆره‌كانی جیهان‌و شیكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی سیاسه‌ت‌و یاسا‌و ده‌وڵًه‌ت‌و توند‌و تیژی‌و خه‌ته‌نه‌ی كچان‌و مه‌سه‌له‌ی خێزان و ... هتد. بۆ نمونه مه‌سه‌له‌ی توند‌و تیژی له‌سه‌ر ژنان به‌واتای سود وه‌رگرتنه له‌جیاكردنه‌وه‌ی پیا‌و له‌ژن‌و دوورخستنه‌وه‌ی ژن له لایه‌نه جۆراوجۆره‌كانی ژیان‌و كۆمه‌ڵگه. هۆكاری سه‌ره‌كی توند‌و تیژی ره‌گه‌زی بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌گه‌زی نێر بۆ سه‌ر ره‌گه‌زی مێ. نمونه‌یه‌كی تر ، زۆرجار توند‌و تیژی خێزانی له‌حاڵه‌تێكدایه كه‌ژن له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركوتكردنی مافه‌كانی له لایه‌ن پیاوه‌وه خۆڕاگری ده‌كات. ئه‌و مافانه وه‌كو: مافی هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ر‌و مافی جیابوونه‌وه له‌هاوسه‌ر‌و مافی ده‌سه‌ڵاتی جه‌سته‌ی خۆی و مافی هاتوچۆكردن‌و مافی دارایی‌و سامان‌و مافی سه‌فه‌ركردن‌و مافی كار‌و خوێندنه‌وه‌و زۆر مافی تر. هه‌روه‌ها نمونه‌یه‌كی تر له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی سێكسی نێوان ژن‌و پیا‌و، بووه به‌نه‌ریت كه‌هه‌ر كات پیا‌و بیه‌وێت ، ده‌بێ ژنه‌كه ئاماده بێت، زۆر به ده‌گمه‌ن روده‌دات ژنه‌كه ئه‌و مافه‌ی به‌ده‌ست بێت. توند‌و تیژی خێزانی وه‌كو سه‌لماندنی سه‌ره‌كی گرنگی یاسای مه‌ده‌نییه واتا زاڵ بوونی پیا‌و به‌سه‌ر خێزاندا. توند‌و تیژی خێزانی بۆ پاراستنی بنكه‌ی خێزانیی باوك سالارانه‌یه. بۆ سه‌لماندنی فه‌رمانده‌یی پیا‌و له‌ماڵه‌وه، هه‌ر كات به‌پێویستیان زانی‌و به‌هه‌ر بیانوویه‌كه‌وه ژنه‌كانیان ته‌میه ده‌كه‌ن‌و جه‌زره‌به‌یان ده‌ده‌ن تاكو متمانه‌یان به خۆیان نه‌مێنێت‌و ره‌زامه‌ندبن به‌فه‌رمان وه‌رگرتن‌و بنده‌ستی. هه‌روه‌ها وافێر ده‌كرێن كه‌بسوتێن‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ریتانه‌دا هه‌ڵبكه‌ن. دایكان‌و باوكان هه‌ر له منداڵیه‌وه، كچان فێر ده‌كه‌ن ئاگادار بن‌و نه‌كه‌ونه به‌ر په‌لاماری توند‌و تیژی سێكسی‌و فێری ده‌كه‌ن نه‌كه‌وێته به‌ر توند وتیژی سێكسی و له ئاكامدا وای لێدێت كه له‌گه‌ڵ جه‌سته‌ی خۆیدا بێگانه ده‌بێت. هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی ژنان‌و خه‌بات‌و تێكۆشانیان بۆ ئه‌وه‌یه بتوانن یه‌كسانی ره‌گه‌زی دابین بكه‌ن‌و مافی یه‌كسانیان هه‌بێ له ریزی پیاواندا‌و ئه‌وه‌ش به دڵنیایه‌وه مافی خۆیانه، نه‌ك هه‌ر خودی ژنان به‌ڵكو هه‌موو مرۆڤێكی ئازادیخواز هه‌وڵده‌دات له‌پێناو به‌یه‌كسان كردنی مافی هه‌ر دوو ره‌گه‌زی مێ و نێر هه‌روه‌ها هه‌موو مه‌سه‌له‌كانی نێوان ژنان‌و پیاوان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دیارده‌ی توند‌و تیژی دژی ژنان ته‌نها له‌ماڵه‌وه نییه‌و له‌كۆمه‌ڵگه‌شدا بڵاو ده‌بێته‌وه. زۆربه‌ی توند‌و تیژییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێكه‌ڵاوی توند‌و تیژی ده‌وڵه‌تی بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێمه روبه‌روی دیارده‌یه‌ك بووینه‌ته‌وه به ناوی "توند و تیژی كۆمه‌ڵایه‌تی دژی ژنان". به‌وه‌ش له‌كۆمه‌ڵگه‌دا نائارامی ڕووده‌دات‌و په‌ره‌ده‌ستێنێت. وای لێ هاتووه له‌هه‌موو شوێنه گشتیه‌كاندا ئه‌گه‌ر سێ چوار ژن له‌وێ بن ده‌بێ كوڕێكیان له لابێ به هێمای سه‌رپه‌رشتی و پاراستنیان. زۆربه‌ی یاسا مه‌ده‌نی‌و سزاییه‌كان دابینكه‌ری توند‌و تیژی‌و نایه‌كسانیه دژ به ژنان له‌ناو ماڵ و له‌ده‌ره‌وه. ئه‌و یاسایه‌ی كه‌گیانی ژن به نیوه‌ی گیانی پیا‌و داده‌نێت چۆن ده‌توانێ هه‌ستی یه‌كسانیخواز له‌ناخی مرۆڤدا دروست بكات؟ چۆن ده‌توانێ ئاشتی‌و ئاسایش بۆ دانیشتوانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه دابین بكات؟ له‌فه‌رهه‌نگی سیستمی دادوه‌ری ئه‌و جۆره وڵاتانه‌دا یه‌كه‌مین پرسیار ئه‌وه‌یه ژنه‌كه چی كردووه كه مێرده‌كه‌ی لێی داوه؟ یان ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته سه‌ر؟ یان بۆچی فڵان ژن ته‌ڵاق دراوه هه‌رچه‌ند ره‌نگه هه‌ڵه له‌پیاوه‌كه‌شه‌وه بووبێت؟ به بێ هۆ نییه كه‌ده‌ڵێن ژن بوون له وڵاته نه‌ریتی‌و خورافیه‌كاندا خۆی له‌خۆیدا بووه‌ته تاوانێك. توند‌و تیژیه‌كی وه‌ها ، بوونی حكومه‌تێكی خورافه‌ییه‌و هه‌موو هێز و ده‌سه‌ڵاتی خۆی خستووه‌ته گه‌ڕ بۆ كونتڕۆڵكردنی شوێنی هه‌ستیاری ئه‌ندامی ژن‌و ئه‌وه‌ی به‌ناموس داناوه و هه‌موو ئه‌خلاق‌و ره‌فتارێك له‌سه‌ر ئه‌وه پێوانه ده‌كات‌و به موڵكی پیاو‌و كۆمه‌ڵگه دایناوه. له سایه‌ی سیستمێكی وادا ژنان زیاتر بنده‌ست ده‌بن و ناتوانن راده‌ربڕ‌و بڕیارده‌ر بن. حیجابی به زۆر‌و سزادانی وه‌كو به‌ردباران‌و قامچی لێدان به هۆی ئارایشت و ره‌نگی جل و جۆری جل له‌به‌ر كردن، یان به هۆی هاتوچۆیان له شوێنه گشتیه‌كان وه‌كو زانكۆ و پاس و بێبه‌ری بوونی كچانی نه‌وجه‌وان له مه‌راسیمه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان و قه‌ده‌غه‌كردنی رۆیشتنی ژنان بۆ هه‌ندێ شوێنی گشتی وه‌كو یاریگا وه‌رزشییه‌كان و تۆمه‌ت دروستكردن بۆ ژنانی هونه‌رمه‌ند و چالاكی سیاسی و ده‌ست به سه‌راگرتن و لێدان و ته‌جاوز، هه‌موو ئه‌وان شێوازی بێ به‌زه‌ییانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ، ناوه‌ندی تایبه‌تیان داناوه بۆ سه‌ركوتكردنی ژنان و بودجه‌ی زۆریان ته‌رخان كردووه بۆ به‌ره‌و پێشبردنی شه‌ڕ دژی ژنان. له‌سێداره‌دانی ژنانی زیندانی سیاسی، توند‌وتیژترین‌و به‌رچاوترین سه‌ركوتكردن‌و توند و تیژی سیاسییه كه‌راسته‌وخۆ ئه‌و ژنانه ده‌كاته ئامانج. ئه‌و جۆره وڵاتانه له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ركوتكردن‌و جیاوازی‌و نایه‌كسانی سه‌قامگیره. كاتێك نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه كه ژنان پێكیدێنن، تووشی راوه‌ستان ده‌كه‌ن‌و به‌ربه‌ستیان بۆ داده‌نێن‌و ئه‌و نیوه‌كه‌ی تریشی كه‌پیاوه له‌قووڵایی ژیاندا تووشی كێشه‌و گرفت ده‌بن‌و په‌روه‌رده‌و میهره‌بانی‌و ئارامی له‌و شوێنه‌دا له ناو ده‌چێ و نامێنێت. ئه‌وه‌ش پلانێكی گه‌وره‌یه دژ به ژنان، چونكه ئه‌گه‌ر ژنان بنده‌ست بكرێن‌و به‌سه‌ریاندا زاڵ بن، ئه‌وا به باشی و ئاسانتر ده‌توانێ به‌سه‌ر ئه‌و نیوه‌كه‌ی تری كۆمه‌ڵگه‌دا كه‌پیاوانن زاڵ‌بن . كاتێك باوك سالاری گه‌وره (ده‌وڵه‌ت) سه‌رقاڵی سه‌ركوتكردنی ژنان بێت، پیاوانیش له‌ماڵه‌وه هه‌مان كار دووپات بكه‌نه‌وه‌و به جه‌زره‌به‌گه‌یاندن به‌ژنان له‌ماڵه خه‌ریك بن، چونكه یاسا ئاینی‌و ئادیۆلۆژییه‌كان هه‌موویان له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه دانراون، بۆیه پیاوان له‌ماڵه‌وه په‌یكه‌رێكی بچوكی له‌ده‌وڵه‌ت‌و په‌روه‌رده‌كانی حكومه‌ت له چوارچێوه‌ی ماڵه‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن. بۆ نمونه ژنانی ئێران هاتوون كه‌مپینێكیان داناوه به ناوی "كه‌مپینی یه‌ك ملیۆن ئیمزا"، ئنجا دوو پارێزه‌ری ژنیان گرتووه بۆ به دوداچوون و داكۆكیكردن له‌مافه‌كانیان، یه‌كێك له‌و كارانه‌ی كردوویانه ئه‌وه‌یه یاسای سزادانی (70 ) زه‌ربه قامچیان كه‌م كردوه‌ته‌وه بۆ (20 ) زه‌ربه قامچی بۆ حجاب نه‌كردن. به رای ئێوه ئه‌و ژنه پارێزه‌رانه ده‌یانه‌وێ چی بسه‌لمێنن، ئایا ئه‌وه به‌رگریكردنه له مافی ژنان؟! (8) مارس ده‌بێ ته‌نها له شێوه‌ی رواڵه‌تدا نه‌مێنێته‌وه‌و زیاتر په‌ره بستێنێت و پرۆسه‌ی جۆراوجۆر بۆ یه‌كسانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بڕه‌خسێنن‌و چوارچێوه‌یه‌ك دابنێن وه‌كو یاسای جیهانی بۆ هه‌موو ژنانی جیهان‌و كار بۆ یاسای جیهانی ژنان بكه‌ن.
|