|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
مه‌راسیمی سه‌رۆك كۆماری بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی كۆشكی سپی
25/1/2009 ن/ شیوا ئه‌مڕۆ به‌رواری (29/1/2009)ی رۆژی سێ شه‌ممه به‌كاتی ئه‌مریكا كاتژمێر (12:01) خوله‌كی نیوه‌ڕۆ، (ئۆباما)ی ئه‌مریكی به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فریقی كه له‌ساڵی (1931)ی ز له‌دایك بووه، ده‌ڕواته كۆشكی سپی‌و ده‌بێته (444)ه‌مین سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان، شایانی باسه ئه‌م سه‌رۆك كۆماره (115)ه‌مین سه‌رۆك كۆماری دیموكراته‌كانه. ئوباماو جێگره‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سوێند ده‌درێن‌و ده‌ڕۆنه كۆشكی سپی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ كاروباره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن. كاتژمێر (13:30) خوله‌كی نیوه‌ڕۆ جێگری سه‌رۆك كۆمار سوێند ده‌خوات‌و پاشان خودی ئۆباما، ئۆباما له‌سه‌ر ره‌وتی (115)ه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا رێ‌و ره‌سمه‌كه به‌ڕێوه ده‌بات‌و ره‌وتی كاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات. كاتژمێر (13:35) خوله‌كی نیوه‌ڕۆ (57)ه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا (جۆرج ده‌بلیۆ بۆش)، له سووچی رۆژئاوای كۆشكی سپی واته بینای كۆنگره ماڵئاوایی له(57)ه‌مین سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ده‌كات. له‌م مه‌راسیمه‌دا (110) هه‌زار گاردی تایبه‌ت‌و (08) هه‌زار ئه‌فسه‌ری پۆلیس به‌شێوه‌ی فه‌رمی‌و ئۆنیفۆرم له‌به‌رده‌میدا ئاماده‌ن‌و به‌شداری ده‌كه‌ن. رێژه‌یه‌كی زۆر نووسه‌ر‌و شاعیر‌و ئه‌كته‌ری هۆلیۆد‌و مۆسیقاژه‌ن و راپ و سه‌ماکه‌ره به‌ناوبانگه‌كان‌و كه‌سه سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌شداری ئه‌م مه‌راسیمه‌یان كردووه. (ئۆباما) ته‌نها سه‌رۆك كۆمارێكه كه‌ده‌بینرێت خودی خۆی جانتاكه‌ی به‌ده‌ستیه‌وه‌یه‌و جێبه‌جێی ده‌كات. یه‌كێك له‌خه‌ونه‌كانی دكتۆر (مارتین لۆته‌ركینگ) رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی دژه ره‌گه‌ز‌و دژه نێربازی و دژه نه‌ژادپه‌ره‌ستی‌و خه‌باتگێڕی نه‌مانی جیاوازی ره‌نگی پێست له‌جیهان‌و ئه‌مریكادا، ئه‌وه بوو ده‌یوت:" من خه‌ونێكم هه‌یه"، لۆته‌ر ماوه‌ی (400) ساڵ له‌وه‌وپێش ئه‌و قسه‌یه‌ی كرد، ئێستاش ئۆباما ره‌ش پێستێكه كه‌بووه‌ته سه‌رۆك كۆماری وڵاتێك له‌ساڵانێك له‌وه‌وپێش كه‌شه‌ڕی پێست‌و جیاوازی نه‌ژادی تێدا بووه، ئێستا هێمای دیموكراسی‌و پێشكه‌وتنی ئه‌و وڵاته‌یه‌و بوون به‌سه‌رۆك كۆماری ئۆباما خه‌ونه‌كه‌ی مارتین لۆته‌ر كینگه. به‌راستی ده‌ركه‌وت كه له‌ئه‌مریكادا هیچ جیاوازییه‌كی ره‌گه‌زی‌و نه‌ژادی بوونی نیه‌و دیموكراسی له‌و وڵاته جێبه‌جێ ده‌بێت. سوێند خواردنه‌كانیان له‌سه‌ر كتێبی "ئه‌نجیل"ه‌و ئه‌وه‌ش به‌واتای ئه‌وه‌یه كه‌سه‌رۆك كۆمار‌و جێگره‌كه‌ی رێز بۆ خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته داده‌نێن، نه‌ك ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت‌و ئاین تێكه‌ڵ بكه‌ن، له‌ئه‌مریكا به‌ته‌واوی سیاسه‌ت له‌ئاین جیاوازه‌و شتێكی جیان له‌یه‌ك. (ئۆباما) به‌دروشمی "changh" واته گۆڕان‌و گۆڕانكاری‌و به‌دروشمی "yes we can" واته ئێمه ده‌توانین ده‌ستیان به‌ریكلامی كاندیداتۆری كردووه‌و به‌وه‌ش ده‌ڕواته كۆشكی سپی. پاش سوێنددانه‌كه‌ی "جۆزێف بایدن"، گروپی مۆسیقای ئه‌مریكی پارچه نۆته‌كانی مۆسیقادانه‌ری به‌ناوبانگ "جۆن ویلیامز" كه‌مۆسیقادانه‌ری فیلمه‌كانی هۆلیۆده، جێبه‌جێ ده‌كرێت. له‌م مه‌راسیمه‌دا (21) گولله‌ی تۆپ بۆ رێزلێنان له‌و مه‌راسیمه‌دا ته‌قێنرا كه‌ئه‌وه‌ش هێمای (21) ئه‌ستێره‌ی ناو ئاڵاكه‌ی ئه‌مریكایه. له‌م مه‌راسیمه‌دا بۆ ماوه‌ی (1) كاتژمێر سان‌و رژه‌ی نیزامی ئه‌نجامدرا. ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی پیشاندانی هێزی به‌رگری‌و سیستمی نیزامی ئه‌مریكایه كه‌ئاماده‌ن خزمه‌تی ئه‌مریكا‌و خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌و جێبه‌جێ كردنی كاروباری حكومی ئه‌و سه‌رۆك كۆماره بكه‌ن. ئۆباما شاعیری ته‌مه‌ن (45) ساڵی ئه‌مریكی كه‌هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویستی خۆیه‌تی بۆ ئه‌م مه‌راسیمه ده‌عوه‌تی كردووه‌و چه‌ند پارچه شعرێك ده‌خوێنێته‌وه، ناوی ئه‌م شاعیره خاتوو "ئه‌لیزابێت ئه‌له‌كسانده‌ر"ه‌و تا ئێستا چوار كتێبی شعری هه‌یه. خودی ئۆباما به‌هۆی نووسین‌و هێزی باشی قسه‌كردن‌و سه‌لیقه‌ی شعری كه‌هه‌یه‌تی‌و بیرمه‌ندێكی باشه، سه‌رنجی زۆربه‌ی زۆری شاعیران‌و نووسه‌ران‌و هونه‌رمه‌ندانی بۆ لای خۆی راكێشاوه‌و تا ئێستاش دوو كتێبی له‌سه‌ر سیاسه‌ت نووسیوه. ئۆباما‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی‌و دوو كچه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ له‌كۆشكی سپی‌دا ده‌مێننه‌وه. له‌م مه‌راسیمه‌دا خه‌سووی ئۆباماش به‌شداری كردبوو. هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رۆك كۆمارانه‌ی كه‌ساڵانی رابردوو له‌كۆشكی سپی‌دا بوون‌و له‌ژیاندا مابوونه‌وه به‌شداری ئه‌م مه‌راسیمه‌یان كرد. ئۆباما باسی له‌نه‌هێشتنی توند‌و تیژی‌و نه‌هێشتنی تیرۆر كرد‌و وتی ده‌بێ ئاگامان له گۆی زه‌وی هه‌بێت‌و بیپارێزین.
|