|
سه‌نته‌ری نیشتمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی جێنده‌ر National Center For Gender Research |
|
|
بنیاتنانی ده‌ستور (به‌شی یه‌که‌م)
2/21/2009 نوسینی: هرمان شوارتز و/نه‌سرین هرمان شوارتز نووسه‌رو توێژه‌رێكی به‌ناوبانگه له‌كاروباری ده‌ستوردا، لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و گرفتانه‌ی كه‌توشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت كه‌ده‌ستوری نوێ له‌جیهاندا داده‌نن ئاماده‌كرد. شوارتز به‌وردی باس ئه‌و ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییانه ده‌كات كه‌ده‌بێت دانه‌رانی ده‌ستور له‌كاتی دانانی ده‌ستوردا ره‌چاوی بكه‌ن. وه‌كو ئیسكهپهیكهری حوكم، پاراستنی مافی مرۆڤ، ئه‌و به‌دواداچوونانه‌ی كه‌رێگه ده‌دات بۆ راستكردنه‌وه‌ی ده‌ستور. ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌ستوری دیموكراتی ده‌نووسن گرفتی روخینه‌ر رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی: یه‌كه‌م: ده‌بێت چه‌ند دۆكیومێنتێك بنوسێت كه‌كۆمه‌ڵگا بتوانێت بڕیار له‌سه‌ر كێشه ئاڵوزهكان به‌شێوه‌یه‌كی باش بدات، به‌تایبه‌ت له‌كێشه چارهنوسیهكان هه‌روه‌ها ده‌بێت پارێزگاری له‌مافه‌كان بكه‌ن له‌وانه مافی كه‌مینه له‌جیاوازی بیر‌و رادا. دووه‌م: لێره‌دا جیابوونهوهكانو ململانێیه‌كان به‌خیرایی ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌م ململانێیانه كێشه‌ی درێژخایه‌ن دروست ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش كاتێك بریار ده‌درێت له‌سه‌ر گۆرانكاری، وه‌كو چۆن له‌زۆربه‌ی وڵاتانی یه‌كێتی سوڤیه‌تی پێشوودا بوو دوڕاوهكان هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه‌گه‌وره‌ترین به‌ش له‌ده‌سه‌ڵات بۆ خۆیان داگیر بكه‌ن، هه‌روه‌ها كاتێك كه‌ئامانجی ئه‌م گۆرانكاریانه ده‌بێته هۆی رۆخاندنی سسته‌می ده‌سه‌ڵات، وه‌كو چۆن له‌عیراق رووی‌دابوو، له‌م حاڵه‌ته‌دا براوه‌كان كێبركێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆیه چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه له‌ده‌ستوردا كۆده‌كرێته‌وه، ئه‌مه ده‌بێته هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی درێژخایه‌ن. وه‌كو نموونه ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی كه بۆ به‌ندایه‌تی له‌ده‌ستوری ئه‌مریكادا دانرابوو، وای له‌ده‌ستور ده‌كرد كه‌ئه‌و دستوره هه‌ڵگرنه‌وه، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ده‌ركه‌وت كه بۆ وڵاته‌كه باش نه‌بوو. جاری وا هه‌یه كهدهستور له‌كاتێكی دیاریكراو داده‌نرێت كه‌كۆمه‌ڵگا چه‌ند كێشه‌یه‌كی رووبه‌روو ده‌بێته‌وه دارایی بێت یان كۆمه‌ڵایه‌تی یان هه‌ر كێشه‌یه‌كی تر بێت....ئه‌و كاته پێویستیان به‌چاره‌سه‌رێكی خیرایی ده‌بێت كه‌ئه‌م چاره‌سه‌ره له‌ده‌ستوردا دیاری نه‌كراوه. ئه‌گه‌ر هاتو ئه‌م چاره‌سه‌ره خیراییه باسكرا له‌ده‌ستور ئه‌وا كێشه‌یه‌كی تر دروست ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م چاره‌سه‌رانه له‌وانه‌یه له‌داهاتوودا بێ سود بن. كێشه‌یه‌كی تر هه‌یه، له‌نووسینی ده‌ستوردا لهكاتێكو شوێنیكی دیاریكراو دروست ده‌بێت ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كهدانهری ده‌ستور نازانێ كه له‌داهاتوودا چی رووده‌دات. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داهاتوو هه‌میشه جیاوازه له‌وه‌ی كه‌ئێمه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین. بۆیه پێویسته لسر ئه‌و كه‌سه‌ی كهدهستور داده‌نێت بیر له‌وه بكات كهدستورهكه جۆره نه‌رمییه‌كی تیدا بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانی كارییهَكی تێدا بێت بۆ رووبه‌روبوونه‌وه‌ی كێشه چاوه‌ڕوان كراوه‌كان. هه‌روه‌ها ده‌توانین وانه لهئهزمونێكی جیهانی وهربگرینو سوودی لێ ببینین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كهمافی مرۆڤ ده‌بێت راسته‌وخۆ بارێزراو بێت بهششێوهیهكی ئه‌كتیڤانه. كاتێك كهسستهمێكی دیكتاتوری ده‌روخێت كۆمه‌ڵگا هه‌ست به‌جۆرێك له‌ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م هه‌سته به‌رده‌وام نابێت،له‌ئه‌زموونی دیموكراسی كۆن یان نوێ دوركهوتووهتهوه كهمافی مرۆڤ ئه‌گه‌ر هاتو له‌سه‌ره‌تادا نپارێزرا ئه‌وا له‌دواییدا ناتوانرێت به‌ئاسانی پاریزكاری لێ بكرێت.
|