|
باراك ئۆباما باشتر بناسه
ئا: والی شێخ عه‌لی
2-5-2011
باراك حسێن ئۆباما 44 هه‌مین سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
له 4-8-1961 له شاری هۆنۆلولو له ویلایه‌تی هاوای، له‌باوكێكی ره‌شپێسی
كینی موسڵمان و دایكێكی سپی‌پێست له‌دایكبووه به‌ڵام خۆی مه‌سیحییه‌و له
20-1-2009 ه‌وه به‌ڕه‌سمی سه‌رۆكی وڵاته.
پاش ئه‌وه‌ی باوكی ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ كینیا‌و باراك‌و دایكی جێده‌هێڵێت،
دایكی شووده‌كاته‌وه‌و پێكه‌وه چوون بۆ ئه‌نده‌نوسیاو ته‌مه‌نی 6 ساڵی بۆ
10 ساڵًیی له‌وێدا به‌سه‌رده‌بات، باراك له‌وێ بۆ ماوه‌ی چوارساڵ خوێندنی
سه‌ره‌تایی خوێندووه، دواتر ده‌گه‌رِێته‌وه بۆ ویلایه‌تی هاوای و نه‌نك‌و
باپیری به‌خێوی ده‌كه‌ن.
له‌ساڵی 1988دا كاتێك له زانكۆی هارڤارد یاسا ده‌خوێنێت، باراك بووه
یه‌كه‌مین سه‌رنوسه‌ری ره‌شپێست بۆ گۆڤاری Harvard Law Review كه
له‌لایه‌ن كۆلیجه‌كه‌وه ده‌رده‌چێت.
هه‌روه‌ك ئۆباما له‌زانكۆی كۆڵۆمبیا له‌شاری نیویۆرك ته‌رخه‌روجی كردووه.
له‌نێوان ساڵانی 1996-2004 دا باراك بووه‌ته ئه‌ندامی كۆنگرێس
له‌ویلایه‌تی ئیلینۆی.
له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ئۆباما له‌سالًَی 1992 ه‌وه‌وه، خێزانداره‌و
هاوسه‌ره‌كه‌ی ناوی میشێل رۆبینسۆنه‌و ته‌مه‌نی 44 ساڵه‌و دوو كچیان هه‌یه
به‌ناوه‌كانی ناتاشا كه ساشا- شی پێده‌ووترێت كه له‌دایكبووی 2001 ه‌و
مالیا كه له‌دایكبووی ساڵی 1988 ه.
میشێل ئۆباما بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌ئاداب له‌زانكۆی پرینسیتۆن
به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ك یاساشی له‌زانكۆی هارفارد خوێندووه‌و وه‌ك
پارێزه‌ریش كاری كردووه.
میشێل وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هه‌میشه شانازی به‌وه‌وه ده‌كات كه له‌خێزانێكی
هه‌ژاره‌وه هاتووه‌و دایك‌و باوكی كرێكارن و یه‌كه‌م خانمی ره‌شپێسته
له‌مێژووی ئه‌مه‌ریكادا كه وه‌ك خانمی یه‌كه‌می به‌بنه‌چه ئه‌فه‌ریقی
ده‌چێته كۆشكی سپییه‌وه.
میشێل كه پێشتر وه‌رزشه‌وان‌و كاری پارێزه‌ری كردووه، له1992دا
له‌گه‌ڵ ئۆباما چووه‌ته نێو ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه.
ئۆباما به مارتین لۆسه‌ر كینگ و مه‌هاتما گاندی، سیزار شاڤێز سه‌رسامه‌و
به‌لای ئه‌ویشه‌وه فرێدریك نیچه‌و زانای پرۆتستانت رینهۆڵد نیبور،
گه‌وره‌ترین خۆشه‌ویستترین فه‌یله‌سوفن.
گرنگترین وێستگه‌كانی ژیانی ئۆباما
20-1-2009: پاش تێپه‌رِبوونی مانگ و نیوێك له‌هه‌ڵبژاردنی به
شێوه‌یه‌كی ره‌سمی وه‌كو سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا،
چووه ناو كۆشكی سپییه‌وه.
22-1-2009: فه‌رمانیدا به داخستنی گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ له‌ماوه‌ی
ته‌نها یه‌ك ساڵدا.
17-2-2009: په‌سه‌ندكردنی پلانێكی گه‌وره بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ئابوری
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌به‌های 787 ملیار دۆلار.
27-2-2009: برِیاری كشانه‌وه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی
له‌عیراق له‌پێش واده‌ی كۆتایی ئابی 2010 راگه‌یاند به مه‌رجێك ئه‌و
هێزانه به‌ته‌واوه‌تی له‌پێش كۆتایی ساڵی 2011 بكشێنه‌وه.
20-3-2009: پێشنیازێكی خسته به‌رده‌م سه‌ركرده‌كانی تاران به‌مه‌به‌ستی
كۆتاییهێنان به‌و ناكۆكییه‌ی 30 ساڵه له‌نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و
ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه.
30-3-2009: ئۆباما پلانێكی بۆ رزگاركردنی كه‌رتی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێل له
قه‌یرانی ئابوریی وڵاته‌كه‌ی خسته‌ڕوو.
9-10-2009: خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی 2009ی پێبه‌خشرا.
1-12-2009: ناردنی 30 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی تری له‌ساڵی 2010 بۆ
ئه‌فغانستان و پرۆسه‌ی ده‌ستكردن به پاشه‌كشه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌و
وڵاته‌دا له ته‌موزی 2011دا راگه‌یاند.
23-3-2010: پرِۆژه‌یه‌كی چاكسازی مێژوویی بۆ بیمه‌ی ته‌ندروستی
په‌سه‌ندكرد كه ئامانجی به‌رفراوانكردنی چوارچێوه‌ی خزمه‌تگوزارییه
پزیشكی و ته‌ندروستییه‌كانه به‌شێوه‌یه‌ك كه زیاتر له 30 ملیۆن
هاووڵاتی ئه‌مریكی بێبه‌ش له‌و خزمه‌تگوزارییانه بگرێته‌وه.
16-6-2010: كۆمپانیای بریتش پترِۆلیۆم له‌ژێر فشاره‌كانی ئۆبامادا
برِیاریدا 20 ملیار دۆلار بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی ئه‌و رژانه
نه‌وتییه‌ی له‌كه‌نداوی مه‌كسیكدا دروستیكرد، دابین بكات.
21-7-2010: گه‌وره‌ترین پرِۆژه‌ی چاكسازی له سیستمی بانكیی ئه‌مریكادا
په‌سه‌ندكرد.
10-9-2010: دانی به‌شكستی ئیداره‌كه‌یدا نا له‌به‌دیهێنانی ئامانجی
داخستنی گرتووخانه‌ی گوانتانامۆ كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی
وه‌كو سه‌رۆك برِیاری لێدابوو.
2-11-2010: له‌هه‌ڵبژاردنی گشتیدا نه‌یاره‌كانی ئۆباما له‌حزبی كۆماریی
زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكایان به‌ده‌ستهێنا به‌ڵام
هاوپه‌یمانه دیموكراته‌كانی پارێزگاری‌یان له زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی
پیران كرد.
17-12-2010: كۆنگرێسی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر
ئه‌ورێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان ئۆباما‌و نه‌یاره كۆمارییه‌كانیدا ئیمزاكرابوو
به‌مه‌ستی درێژه‌كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئه‌و لێبوردنه باجییه‌ی
له‌سه‌رده‌می جۆرج بوش‌دا په‌سه‌ندكرابوو.
22-12-2010: ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی مێژوویی
نیشاندا كه رێگه به هاورِه‌گه‌زه‌كان ده‌دات له سوپای ئه‌مریكادا
خزمه‌ت بكه‌ن به‌بێ شاردنه‌وه‌ی حه‌زه سێكسییه‌كانیان، به‌وه‌ش سنورێكی
بۆ ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه دانا كه 17ساڵ به‌رده‌وامبوو.
19-3-2011: ئۆباما رایگه‌یاند كه كه رێگه‌ی به كاری سه‌ربازیی
هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی داوه كه له‌ناو لیبیادا له‌دژی رژێمه‌كه‌ی قه‌زافی
بجه‌نگن.
2-5-2011: به‌ڕه‌سمی
كوژرانی ئوسامه بن لادن
سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده‌ی له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی
سه‌ربازیدا له‌پاكستان راگه‌یاند.
ئۆباما له‌گه‌ڵ جۆرج بوش سه‌رۆكی پێشووتری
ئه‌مریكا

له‌گه‌ڵ ده‌یڤد كامیرۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی
به‌ریتانیا

میشێلى هاوسه‌ری


ئۆباما‌و خێزانه‌كه‌ی

ئۆباما به‌منداڵیی

سه‌رچاوه/ Wikipedia
|