|
یانه‌ی ریاڵ مه‌درید باشتر
بناسه
ئا: والی شێخ عه‌لی
1-5-2011
یانه‌ی فوتبۆڵی ریاڵ مه‌درید كه‌به‌یانه‌ی شاهانه ناسراوه، یه‌كێكه
له‌به‌هێزترین یانه‌كانی ئیسپانیا‌و له 6-3-1902دا دامه‌زراوه‌و سه‌رۆكی
ئێستای یانه‌كه‌ی فلۆرنتینۆ پێرێزه‌و راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش مۆرینیۆیه.
یاریگای یانه‌كه بریتییه له سانتیاگۆ بێرنابیۆ له‌شاری مه‌دریدی
پایته‌خت، كه له‌ساڵی 1947دا به‌ڕه‌سمی كراوه‌ته‌وه‌و نزیكه‌ی 85 هه‌زار
هانده‌ر ده‌گرێت و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی كونشای ئیسپانیاوه، درێژی
یاریگاكه 106 مه‌ترو پانییه‌كه‌ی 70 مه‌تره.
له
21-5-1904 دا ئه‌م
یانه‌یه یه‌كێك بوو له‌ئه‌ندامه دامه‌زرێنه‌ره‌كانی یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی
بۆ تۆپی پێ كه به‌فیفا ناسراوه، هه‌روه‌ك ئه‌ندامی G-14 بۆ یانه
سه‌ركرده‌كان بووه له‌ئه‌وروپا كه دواتر هه‌ڵوه‌شێدنرایه‌وه‌و گۆڕا به
رابیته‌ی یانه ئه‌وروپییه‌كان.
له
23-12-2000 فیفا ئه‌م
یانه‌یه‌ی به‌باشترین یانه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌ڵبژاردو به‌پێی
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی هارڤارد كه له‌ساڵی 2007 دا ئه‌نجامیداوه،
یانه‌ی شاهانه خاوه‌نی زۆرترین بنكه‌ی جه‌ماوه‌رییه‌و ئێستاش له‌ڕووی
بودجه‌ی ساڵانه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندترین یانه‌یه له‌جیهاندا.
به‌درێژایی مێژوو چه‌ندین یاریزانی لێهاتوو له‌م یانه‌یه‌دا ئه‌سپی خۆیان
تاوداوه له‌وانه: زه‌ینده‌ین زێدان، رۆبێرتۆ كارلۆس، میاتۆڤیچ، كلارنش
سیدۆرف، رۆناڵدۆ، لویس فیگۆ، دیڤد بێكام، كریستیانۆ رۆناڵدۆ و كاكا كه
ئێستاش یاری بۆ یانه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك له‌و نازناوانه‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌ده‌ستی هێناون:
خولی ئیسپانی: 31 جار (ژماره‌ی پێوانه‌یی)
جامی سوپه‌ری ئیسپانیا: 8 نازناو
جامی پادشای ئیسپانیا: 18 جار
خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا: 9 جار (ژماره‌ی پێوانه‌یی)
جامی كیشوه‌ره‌كان: 3 جار
جامی یه‌كێتی ئه‌وروپا: 2 جار
جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا: 1 جار
ماڵپه‌ڕی ره‌سمی:
http://www.realmadrid.com/
مۆرینیۆ

رۆناڵدۆ

دیڤد بێكام

كاكا

كریستیانۆ رۆناڵدۆ

سه‌رچاوه: Wikipedia
|