|
هان هیۆ جوو پاڵه‌وانی
درامای دۆنگ یی باشتر بناسه
و له‌ئینگلیزییه‌وه/ والی شێخ عه‌لی
25-7-2011
ناوی ته‌واوی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی كۆریای باشوور هان هیۆ جوو-ه‌و له
22-2-1987 له‌شاری چونگبوك له‌وڵاته‌كه‌ی له‌دایكبووه.
سه‌ره‌تای ناوبانگی ئه‌م خانمه كه ئه‌كته‌رو نمایشكاری جلوبه‌رگه،
له‌ساڵی 2003 وه ده‌ستیپێكرد كاتێك بۆ یه‌كه‌مین جار له‌پێشبڕكێیه‌كی
شاجوانانی هه‌رزه‌كاراندا ده‌ركه‌وت به‌ڵام له‌ڕووی نواندنه‌وه هان
یه‌كه‌مین كاری نواندنی له‌زجیره‌ی كۆمیدی رۆمانسی Nonstop 5 ه‌وه
ده‌ستپێده‌كات له‌ساڵی 2005 دا.
ساڵی دواتریش له‌فیلمی كۆمیدی My Boss, My Teacher ده‌ركه‌وت كه تێیدا
رۆڵی ناسه‌ره‌كی هه‌بوو.
هه‌مان ساڵ واته 2006 هان له‌درامای رۆمانسی Spring Waltz ده‌ركه‌وت
به‌ڵام ئه‌م درامایه له‌كۆریا جه‌ماوه‌رێكی زۆری نه‌بوو هه‌ر بۆیه
نێدرایه ده‌ره‌وه‌و له‌وڵاته‌كانی تری ئاسیای وه‌ك ئیندۆنوسیا، چین،
تایوان، هۆنگ كۆنگ، تایلاند، سه‌نگافوره‌و فیلپین نمایشكرا.
هه‌ر له‌ساڵی 2006 ده‌رهێنه‌ری كۆری لی یوونكی له‌فیلمێكدا كه له‌سه‌ر
ئه‌ركی خۆی و دوور له‌كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنان به‌رهه‌می هێناو ته‌نها 10
رۆژ په‌خشكرا، به‌ناوی Ad-lib Night ، رۆڵی سه‌ره‌كی به هان دا، له‌م
فیلمه‌دا رۆڵی كچێكی گه‌نج ده‌بینێت كاتێك ده‌كه‌وێته ناو چه‌ندین كه‌سی
بێگانه‌دایه.
به‌دوای ئه‌ودا هان له‌دوو به‌رهه‌می ته‌له‌فزیۆنی زۆر سه‌ركه‌وتوودا
ده‌ركه‌وت به‌ناوه‌كانی Like Land and Sky كه به‌رهه‌می ساڵی 2007 ی ی
تۆڕی ته‌له‌فزیۆنی KBS ی كۆری و زنجیره‌ی Iljimae كه‌به‌رهه‌می 2008 ی
ته‌له‌فزۆینی SBS بوو.
دواتر له‌فیلمێكی تردا ده‌ركه‌وت به‌ناوی Ride Away كه له‌ساڵی 2008
له‌فێستیڤاڵی نێوده‌ڵه‌تی جیۆنجو، نمایشكرا.
هه‌ر له‌ساڵی 2008 هان له‌زنجیره‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی كه‌به‌رهه‌می هاوبه‌شی
كۆریاو ژاپۆن بوو، هاوڕێ له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی به‌ناو بانگ كیم جاییجونگ،
ده‌ركه‌وت به‌ناوی Heaven's Postman كه پاش چه‌ندین دواكه‌وتن،
له‌كۆتاییه‌كانی 2009 دا نمایشكرا.
له‌ساڵی 2009 شدا له‌گه‌ڵ لیی سیۆنگ گی پاڵه‌وانێتی له‌زنجیره‌ی
ته‌له‌فزیۆنی رۆمانسی Brilliant Legacy پێدرا كه‌سه‌ركه‌وتنێكی ئێجگار
گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا.
دوابه‌داوی سه‌ركه‌وتنی له Brilliant Legacy دا، بڕیار بوو رۆڵی سه‌ره‌كی
ئه‌كته‌ری ژنی له‌درامای Chuno پێ بدرێت به‌ڵام هان له‌دراماكه كشایه‌وه‌و
چاودێران ده‌ڵێن هۆكاری كشانه‌وه‌كه‌ی زیاتر له‌سه‌ر پاره بووه.
له‌سێپته‌مبه‌ری 2009 دا هان هاوڕێ له‌گه‌ڵ كه‌ی ویڵ رۆڵی سه‌ره‌كی
له‌درامای ته‌له‌فزیۆنی به‌ناوی Soul Special بینی كه له كه‌ناڵی KSB
به‌چوار به‌ش پێشكه‌شكرا.
یه‌كێك له‌به‌ناوبانگترین رۆڵه پاڵه‌وانه‌كانی هان، له‌و زنجیره
ته‌له‌فزیۆنییه‌دایه كه ناونیشانی ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ی هه‌ڵگرتووه
كه‌رۆڵه‌كه‌ی ده‌بینێت واته زنجیره‌ی دۆنگ یی كه به‌رهه‌می كه‌ناڵی MBC ی
كۆرییه له 49 هه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیداو له 60 ئه‌ڵقه پێكهاتووه،
ئه‌م زنجیره‌یه‌ش به‌هۆی سه‌ركه‌وتنییه‌وه چه‌ندین خه‌ڵاتی برده‌وه.
جگه له‌و به‌رهه‌مانه‌ی پشتر ئاماژه‌مان پێدا ئه‌م خانمه لێهاتووه ئه‌م
به‌رهه‌مانه‌شی هه‌یه:
فیلمی My Dear Enemy كه به‌رهه‌می ساڵی 2008 ه.
Soul Special كه به‌رهه‌می 2009 یه.
فیلمی رۆمانسی Only You كه بڕیاره له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵدا
نمایشبكرێت و هان هاوڕێ له‌گه‌ڵ سۆ جیسه‌ب رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینێت،
فیلمه‌كه باس له‌په‌یوه‌ندی سۆزداریی نێوان پاڵه‌وانێكی پێشووی یاری
بۆكسینگ و خانمێكی گه‌نجی نابینا ده‌كات.
هه‌ندێك له‌و خه‌ڵاتانه‌ی كه هان به‌ده‌ستیهێناون:
ژیانی تایبه‌تی هان
هان هیۆ جوو له‌زانكۆی دۆنگوك له‌شاری سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشور به‌شی
شانۆ‌و فیلم ده‌خێنێت، چه‌ندین ئاره‌زووی جیا‌و سه‌یری هه‌یه له‌وانه گۆانی
وتن، نوسین، گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی جنۆكه‌ئامێز، راكردن، شمشێربازی و موزیك
به‌تایبه‌ت كه له‌لێدانی پیانۆشدا به‌هره‌مه‌نده.
هان كه برایه‌كی له‌خۆی بچوكتر هه‌یه، درێژییه‌كه‌ی 172 سانتیمه‌ترو كێشی
48 كیلۆگرام و جۆری خوێنه‌كه‌شی A+ ه‌و هه‌ڵگری ئاینی مه‌سیحییه.

 |