|
ئه‌مڕۆ له‌مێژوودا
11 ی سێپته‌مبه‌ر
ئا: والی شێخ عه‌لی
+ 1919: هێزه ده‌ریاییه‌كانی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا په‌لاماری هندۆراس ده‌ده‌ن
+ 1926: بینۆتۆ مۆسۆلینی روبه‌ڕووی هه‌وڵێكی شكستخواردووی تیرۆركردن
ده‌بێته‌وه
+ 1931: هێزه‌كانی ئیتاڵیا شۆڕشگێڕی لیبی عومه‌ر موختار به‌برینداریی
ده‌ستگیرده‌كه‌ن
+ 1944: له‌میانه‌ی شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا یه‌كه‌م هێزی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای سه‌ربه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌چنه ناو
سنوری خۆرئاوای ئه‌ڵمانیاوه.
+ 1945: هیدیكی تۆگۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌دات
+ 1948: كۆچی دوایی محه‌مه‌د عه‌لی جه‌ناح دامه‌زرێنه‌ری وڵاتی پاكستان
+ 1950: هاوڵاتی ئه‌مریكی فلۆرانس چادوێك ده‌بێته یه‌كه‌م ژن له‌جیهاندا
له‌ده‌ریای مانش بپه‌ڕێته‌وه
+ 1965: له‌میانه‌ی شه‌ڕی هندستان و پاكستان‌دا سوپای هندستان شارۆچكه‌ی
بوركی له‌باشوری خۆرهه‌ڵاتی پاكستان كۆنتڕۆڵكرد.
+ هه‌مان ساڵ به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریا له‌دایكبوو
+ 1968: كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی فه‌ره‌نسی له‌و وڵاته
گیانله‌ده‌ستدانی 89 سه‌رنشین و 6 كه‌س له‌ستافی فڕۆكه‌وانی لێكه‌وته‌وه
+ 1971: ده‌ستوری میسر بوو به‌ڕه‌سمی
+ هه‌مان ساڵ نیكیتا خرۆچۆڤ سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كۆچی دواییكرد
+ هه‌مان ساڵ هه‌ردوو وڵاتی به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر ده‌بنه ئه‌ندامی كۆمكاری
وڵاتانی عه‌ره‌بی
+ 1973: كورده‌تایه‌كی سه‌ربازی له‌چیلی به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركرده‌كانی
سوپا له‌ناویشیاندا ئۆگۆستۆ بینۆچێ حوكمی سه‌رۆك سلڤادۆر ئه‌لیندی
ده‌ڕوخێنێت. هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و كوده‌تایه‌دا ئه‌لیندی له‌كۆشكی كۆماری
گه‌مارۆدراوداو له‌ڕه‌وشێكی ته‌مومژاویدا ده‌كوژرێت
+ 1979: له‌دایكبوونی یاریزانی لێهاتووی فه‌ره‌نسی ئیریك ئه‌بیداڵ
+ 1980: هاوڵاتیانی چیلی له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه ده‌ستوری وڵاته‌كه‌یان
په‌سه‌ندكرد.
1990: جۆرج بوش سه‌رۆك كۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
له‌وتارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا هه‌ڕه‌شه‌ی به‌كارهێنانی هێز ده‌كات بۆ
ده‌ركردنی هێزه‌كانی عیراق له‌كوێت كه له 2 ی ئابی هه‌مان ساڵدا ئه‌و
وڵاته‌یان داگیركرد
+ 2001: هێرشه‌كانی 11 ی سێپته‌مبه‌ر ئه‌نجامدران كه‌بوونه هۆی روخانی
باره‌گای رێكخراوی جیهانی بازرگانی له‌شاری نیویۆرك و زیانێكی زۆر
له‌باره‌گای وه‌زاره‌تی به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
له‌شاری ئارلینگتۆن و تێكشكنی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌نزیك شاری
شانكسڤیلێ له‌ویلایه‌تی پنسلڤانیا
+ 2003: كۆچی دوایی خاتوو ئانا لیند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید
بۆنه‌كان
+ سه‌رساڵ له‌ساڵنامه‌ی ئه‌سیوبی
+ رۆژنی نیشتمانی ناوچه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له‌ئیسپانیا كه‌خاوه‌نی ئۆتۆنۆمییه
+ رۆژی مامۆستا له‌وڵاتانی ئه‌مریكای لاتینی |