|
ئه‌مڕۆ له‌مێژوودا
2
ى ئايار
ئا: والی شێخ عه‌لی
1250: كۆچی دوایی تۆران شاهی كوڕی ساڵح ئه‌یوب، كۆتا سوڵتانی ده‌وڵه‌تی
ئه‌یوبییه‌كان.
1519: كۆچی دوایی نیگاركێشی به‌ناوبانگی ئیتاڵیا لیۆناردۆ دافنشی.
1813: سوپای ناپلیۆن پۆناپارت له‌جه‌نگێكی گه‌وره‌دا هێزه‌كانی روسیا‌و
ئه‌ڵمانیای تێك‌شكاند.
1911: به‌مه‌به‌ستی دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه‌ی دژی داگیركاریی
فه‌ره‌نسا له‌چه‌ندین ناوچه‌ی مه‌غریبه‌وه هه‌ڵگیرسابوو، هێزه‌كانی
فه‌ره‌نسا گه‌یشتنه شاری فاس.
1935: له‌دایكبوونی پاشای عیراق فه‌یسه‌ڵی دووه‌م.
1945: له‌كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا، هێزه‌كانی روسیا چوونه ناو
شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیاوه.
1951: نه‌وت له ئێران خۆماڵی كرا.
1953: حسێن بن ته‌ڵاڵ له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا بووه پاشای ئوردون.
هه‌مان ساڵ فه‌یسه‌ڵی دووه‌م تاجی پاشایه‌تی عیراقی له‌سه‌ر نرا.
1956: ته‌له‌فزیۆنی به‌غدا به‌ڕه‌سمی كرایه‌وه.
هه‌مان ساڵ به‌ڵام له‌لیبیا، دوای فشارێكی زۆری هاوڵاتیانی شاری
ته‌رابلوسی پایته‌خت، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته ناچاربوو په‌یوه‌ندییه‌كانی
له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا بپچڕێنێت.
1972: به‌ره‌ی گه‌ل بۆ رزگاركردنی فه‌له‌ستین له برۆكسلی پایته‌ختی
به‌لژیكا، فڕۆكه‌یه‌كی رفاند.
1975: له‌دایكبوونی ده‌یڤد بێكهام یاریزانی لێهاتووی ئینگلته‌را.
1982: به‌شێكی زۆر له‌خوێندكارانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌هه‌ولێر،
خۆپیشاندانێكیان له‌دژی حكومه‌تی به‌عس سازكرد، له‌به‌رامبه‌ردا
ژماره‌یه‌ك له‌خوێندكاران له‌لایه‌ن رژێمه‌وه ده‌ستگیركران.
هه‌مان ساڵ هه‌زاران هاووڵاتی له‌شارۆچكه‌ی رانیه‌و ناوچه‌كانی
ده‌وروبه‌ری، خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌یان ئه‌نجامدا‌و ده‌ستیان به‌سه‌ر
زۆربه‌ی داموده‌زگا حكومییه‌كاندا گرت.
1986: سنیان حه‌سانی به‌سه‌رۆكی یوگسلاڤیا هه‌ڵبژێردرا، به‌وه‌ش بووه
یه‌كه‌م سه‌رۆكی موسڵًمان له‌مێژووی ئه‌و وڵاته‌دا.
1988: به‌ره‌ی كوردستانی كه له 7 حزبی كوردستانی پێكهاتبوو
له‌هه‌رێمی كوردستانی عیراق دامه‌زرا.
1991: بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ژماره 687 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، خافێر
پێرێز دی كویلار سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لیژنه‌یه‌كی بۆ
هێڵكێشانی سنوری نێوان كوێت و عیراق پێكهێنا.
1995: سڵێمان دیمرێڵ سه‌رۆكی پێشووی توركیا رایگه‌یاند كه ویلایه‌تی
موسڵ به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی توركیا.
2003: به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی له‌عیراق، لیژنه‌ی
هه‌ماهه‌نگی‌و پێداچوونه‌وه به‌سه‌رپه‌رشتیی زاڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆزی
ئه‌مریكا له‌عیراق له‌شاری به‌غدا كۆبووه‌وه.
بۆنه‌كان:
ئه‌مڕۆ له‌كۆماری ئیسلامیی ئێران به رۆژی مامۆستا ناوده‌برێت و ئه‌و
بۆنه‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌دا به‌رزڕاده‌گیرێت.
|