|
ئه‌مڕۆ له‌مێژوودا
9 ی ئایار
ئا: والی شێخ عه‌لی
- 1916: له‌دایكبوونی خانمه نوسه‌رو
رۆژنامه‌نوسی فه‌ره‌نسی به‌ناوبانگ فرانسۆ زجیرۆ.
- 1933: بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سزای
له‌سێداره‌دان له‌هۆڵێكی پڕ گازدا جێبه‌جێ كرا.
- هه‌مان ساڵ نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌شاری به‌رلینی ئه‌و وڵاته 25
هه‌زار كتێبی جۆراوجۆریان سوتاند.
- سه‌عات 10:10 ی پێش نیوه‌ڕۆى 1945: جه‌نگی جیهانی دووه‌م به‌سه‌ركه‌وتنی
ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی كۆتاییهات.
- 1950: كۆچی دوایی قورئانخوێنی به‌ناوبانگ شێخ محه‌مه‌د ره‌فعه‌ت.
_ 1978: ته‌رمی دهۆرۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا له‌ناو ئوتۆمبێلێكدا
دۆزرایه‌وه.
- 1991: نوسه‌رو رۆژنامه‌نوسی كورد ره‌حیمی قازی كۆچی دوایی كرد.
- 1994: نێڵسۆن ماندێللا وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌فریقای باشور ده‌ستنیشان كرا.
- 1996: توركیا پاش به‌زاندنی سنوری هه‌رێمی كوردستان بۆ لێدانی
په‌كه‌كه، هێزه‌كانی خۆی له‌هه‌رێم كێشایه‌وه.
- 2003: پێنجه‌مین دانیشتنی كۆڕی زانستی زمانی كوردی له‌لایه‌ن
په‌یمانگه‌ی كوردستانه‌وه سازكرا.
- 2005: به‌هۆی ناڕه‌زاییه‌كانی گه‌لی كورده‌وه، ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی عیراق جارێكی تر سوێندی یاسایی خوارده‌وه. |