لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی                                                                             ده‌رباره‌ی سه‌نته‌ر                                                        په‌یوه‌ندى

 

 

 

مەریوان

 

26-4-2011

مەریوان شارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە ناوەندی شارستانی مەریوانی پارێزگای کوردستانی ئێرانە. مەریوان لە باکوورەوە بۆ سەقز، لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ سنە و لە باشوورەوە بۆ نۆدشە لە پارێزگای کرماشان ڕێگەی ھەیە.

مەریوان لە ڕۆژاواوە تەنیا ١٦ کیلومەتر لە سنووری باشماخەوە کە لە خاڵە سنوورییە سەرەکییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقە دوورە و ئەمە بووەتە ھۆی گەشەی ئابووریی دانیشتووانی ئەم شارە. ھەروەھا نزیک بوون بە گۆلی زرێبار و ناوچەی ھەورامان کە دوو ناوچەی گەشیتارین بوونەتە هۆی بەناوبانگ بوونی ئەم شارە. بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٠٦ مەریوان ٩١٦٦٤ کەس دانیشتوی ھەبووە. زاراوەی سەرەکیی دانیشتوانی سۆرانییە ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش ھەورامیی تێدایە.