|
كاكه‌ی فه‌لاح
25-4-2011
كاكه‌ی فه‌لاح نازناوی شاعیری خه‌بات و ڕاپه‌ڕین و ڕۆژنامه‌نوسی لێهاتووی
كورد حه‌مین كوڕی قادره. له‌ڕۆژی 1990.10.09دا له‌ته‌مه‌نی 62 ساڵیدا
له‌شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
كاكه‌ی فه‌لاح له‌ساڵی 1928دا له‌چوارتا (شارباژێڕ)ی سه‌ر به‌پارێزگای
سلێمانی چاوی به‌ژیان هه‌ڵهێناوه و له‌خێزانێكی هه‌ژاردا
په‌روه‌رده‌بووه‌و خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌شاره‌كه‌ی خۆی و ناوه‌ندی
له‌سلێمانی ته‌واو كردووه و چووه‌ته‌پاڵ پارتی كۆمنیستی و خه‌باتی
چینایه‌تی كردووه‌و هۆنراوه‌ی نیشتمانی داناوه‌و له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ڕامیاری
چه‌ند گیراوه و ئه‌شكه‌نجه‌دراوه، به‌ڵام كۆڵی نه‌داوه‌و هه‌ر به‌رده‌وام
بووه‌له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی شۆڕشگێڕی خۆی.
ئه‌م شاعیره به‌هره‌داره به‌هۆنراوه‌ی ڕامیاری هاتۆته گۆڕه‌پانی وێژه‌ی
كوردی و هه‌وڵی داوه‌به‌وشه‌ی سووك و ساده‌واتای قووڵ و جوان پێكه‌وه‌بنێ و
بیخاته‌سه‌ر كێشی سووكی خۆماڵی و پشت له‌كێشی كۆن بكات و تا له‌گۆڕه‌پانی
خه‌باتی ڕامیاری پتر ده‌چووه پێشه‌وه، هۆنراوه‌كانی پڕ خۆشتر ده‌بوون و
چاكتر ده‌بوونه‌زمانحاڵی میللـه‌ته‌كه‌ی له‌و كاته‌ی، كه‌له‌سه‌ر
به‌شداریكردنی له‌ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی كانوونی دووه‌می 1948ی گه‌لانی ئێراق
به‌ساڵ و نیوێك سزادرا و له‌ناسریه‌و ئه‌بوغرێب سزاكه‌ی به‌سه‌ر ده‌بات.
دوای ته‌واوبوونی سزاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌سلێمانی و خه‌باتی نهێنی ده‌كات
تاكو له‌ئه‌نجامدا ده‌كه‌وێته‌ده‌ست پیاوانی ڕژێمی شاهانه‌وه‌به5 ساڵ
به‌ندی 3 ساڵ ده‌ست به‌سه‌ر فه‌رمانی ده‌درێ و دوای ته‌واوكردنی سزاكه‌ی
دێته‌وه‌سلێمانی.
شاعیر خاوه‌نی بیروباوه‌ڕێكی پته‌و بووه، هه‌رچه‌ند دوژمنانی
ویستوویانه‌به‌زه‌برو زه‌نگ له‌ڕێگای لابده‌ن، كه‌چی بێ هووده‌بووه.
جگه‌له‌تێكۆشانی شۆشڕشگێڕی و هۆنراوه‌و وێژه‌ئه‌م مرۆڤه‌گه‌وره‌یه‌كارێكی
به‌نرخی له‌ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا كردووه به‌ده‌رچواندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی
"ژین"ی، كه‌كاتی خۆی پیره‌مێرد له‌ساڵی 1939وه تاكو ڕۆژی كۆچی دوایی له
1950.06.19 ده‌ری ده‌چواند، دوای ئه‌وی ئه‌ویش ماوه‌یه‌ك مامۆستا گۆران و
ئه‌حمه‌د زرنگ سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد. ئه‌م وێژه‌ناسه به‌توانایه ئه‌و
ڕۆژنامه‌یه‌ی له10ی كانوونی یه‌كه‌می 1970 ده‌رچوانده‌وه.
كاكه‌ی فه‌لاح وێژه‌ناسێكی خامه‌ڕه‌نگینی به‌رهه‌م زۆربوو، له‌ماوه‌ی ژینی
دا گه‌لێك په‌رتووكی به‌نرخی به‌چاپ گه‌یاند له‌وانه:
1. دوو كۆمه‌ڵه‌هۆنراوه‌ی منداڵان به‌ناوی "چرۆ" و "سروود" ساڵی 1966 و
1968
2. له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌كانی "دیوانێكی هۆنراوه" له‌ساڵی 1967دا چاپكراوه.
3. ئۆدیبی پاشا - وه‌رگێڕانه‌له‌عه‌ره‌بیه‌وه- له‌ساڵی 1978 چاپكراوه.
4. دیوانی كاكه‌ی فه‌لاح - به‌غدا- ساڵی 1980 چاپكراوه و به‌پێشه‌كی دكتۆر
"عیزه‌دین مسته‌فا"یه
5. كاروانی هۆنراوه‌ی نوێی كوردی - به‌رگی یه‌كه‌م له‌ساڵی 1979 و به‌رگی
دووه‌م له1980
6. چۆله‌كه‌ی پاساری - سلێمانی له‌ساڵی 1983دا چاپكراوه
له‌دوای كۆچی دوایی شاعیریش دیوانێكی نوێی كاكه‌ی فه‌لاح له‌ساڵی 2004
به‌چاپ گه‌یه‌نراوه‌و له‌كۆكردنه‌وه و ئاماده‌كردنی بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌تی. |