|
له‌ساڵیادی كۆچی دوایی
هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد حه‌سه‌ن زیره‌كدا
26-6-2011
ئه‌مڕۆ
26-6-2011، 39 ساڵی ته‌واو به‌سه‌ر كۆچی دوایی یه‌كێك له‌دیارترین
گۆرانیبێژه‌كانی كورددا تێپه‌ڕده‌بێت كه ئه‌ویش حه‌سه‌ن زیره‌كه.
حه‌سه‌ن زیره‌كه ناوی حه‌سه‌ن كوڕی عه‌بدوڵڵایه، ساڵی 1926 له بۆكان
له‌دایكبووه، له‌ته‌مه‌نی پێنج ساڵیدا باوكی كۆچی دواییكردووه
هه‌ربۆیه حه‌سه‌ن زیره‌ك ناچار بووه له‌و ته‌مه‌نه‌وه بۆ په‌یداكردنی
بژێوی خۆی، كاربكات و هه‌ژاری و بێده‌ره‌تانی زۆریان بۆ هێناوه و بۆ
ئیشكردن زۆربه‌ی شارۆچكه‌كانی ئێران گه‌ڕاوه ته‌نانه‌ت له به‌سره و
به‌غداو هه‌ولێرو كه‌ركوكیش كاری كردووه‌و چه‌ند جارێكیش زیندانی كراوه.
به‌هۆی رووداوێكه‌وه له ئێران سزادراوه‌و حه‌سه‌ن به‌قاچاخی
روویكردۆته به‌غداو له‌وێ، که زانراوه هونه‌رمه‌ندێكی ده‌نگخۆشی بێ
هاوتایه له‌ئێستگه‌ی كوردی دایانمه‌زراندووه.
له‌مه‌وه ناوبانگێكی زۆری په‌یدا كردووه‌و که گه‌ڕاوه‌ته‌وه ئێران
ده‌ستبه‌جێ له‌ڕادیۆی تاران و رادیۆی كرماشان كاریان پێسپاردووه، دواتر
له كرماشان تیپێكی هونه‌ری دامه‌زراندو ده‌ستیكرد به‌خزمه‌تكردنی
هونه‌رو موزیكی كوردی.
ئه‌م ده‌نگخۆشه بلیمه‌ته خوێنده‌واری نه‌بووه كه‌چی زۆربه‌ی شیعری
گۆرانییه‌كانی به‌رهه‌می خۆیه‌تی، شیعره‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك
له‌دووتوێی په‌رتووكێكدا به ناونیشانی "چریكه‌ی كوردستان" چاپكراون.
ئه‌م ناوداره له 26ی حوزه‌یران 1972 دا له‌شاری بۆكانی كوردستانی
رۆژهه‌ڵات پاش ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا كۆچی دواییكردو هه‌ر
له‌و شاره‌دا نێژرا، به‌ڵام له‌دواییدا له‌سه‌ر راسپاده‌ی خۆی كه پێشتر
له‌ژیانیدا وتبووی ته‌رمه‌كه‌ی بۆ چیای ناڵه شکێنه‌ی به‌رامبه‌ر بۆكان،
گوێزرایه‌وه.
 |