|
چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی ئوسامه بن لادن له‌كاتی گه‌نجێتیدا
ئا: والی شێخ عه‌لی
10-5-2011
ئه‌و وێنانه‌ی ده‌یبینن چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی ساڵه‌كانی هه‌شتاكانی
ئوسامه بن لادن سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ن كه تێیدا گه‌نج بووه‌و
سه‌رقاڵی فێربوونی یاری جۆدۆ بووه.
ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌م وێنانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه ناوی جیمی وی- یه كه
راهێنه‌رێكی تایوانی جۆدۆیه‌و له‌ساڵی 1981 بۆ 1991 له‌سعودیه ژیاوه‌و
له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ك راهێنه‌ری تیمی نیشتمانی سعودیه بۆ جۆدۆ كاری
كردووه‌و یه‌كێك له قوتابییه‌كانی وه‌ك له‌وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه
ئوسامه بووه.
وی ده‌ڵێت كۆتا جار كه ئوسامه‌ی بینوه ساڵی 1984 بووه.
شایانی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی
2-5 باراك
ئۆباما سه‌رۆكی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
كوژرانی ئوسامه بن لادنی
له‌میانه‌ی پێكدادانێكدا له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌مریكییه‌كاندا له‌پاكستان،
راگه‌یاند.
ئۆباما له‌وتارێكدا
له‌به‌رده‌م كۆشكی سپی وتی: به‌رپرسی هێرشه‌كانی
11 ی سێپته‌مبه‌ری 2001
كه تێیدا نزیكه‌ی سێ هه‌زار هاووڵاتی ئه‌مریكی بوونه قوربانی، له‌میانه‌ی
پێكدادانێكدا له‌شاری ئه‌بوت له‌باكوری ئیسلامابادی پایته‌ختی پاكستان
كوژراو ته‌رمه‌كه‌شی هه‌ڵگیراوه‌ته‌وه، دادوه‌ریی به‌ده‌ستهات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌و چالاكییه‌ی بن لادنی تێدا كوژرا هیچ
سه‌ربازێكی ئه‌مریكی نه‌بووه‌ته قوربانی.
پاش
كوژرانیشی ته‌رمی
سه‌ركرده‌ی رێكخراوی ئه‌لقاعیده له‌پاكستانه‌وه گواسترایه‌وه بۆ
ئه‌فغانستان و دواتر خرایه ده‌ریا‌وه.
دواتریش رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده به‌ڕه‌سمی هه‌واڵی
كوژرانی سه‌ركرده‌كه‌ی
ته‌ئكیدكرده‌وه.

ئوسامه‌و راهێنه‌ره‌كه‌ی



ئوسامه له‌ناوه‌ڕاستدا


|