|
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی
سوریا باشتر بناسه
ئا/ والی شێخ عه‌لی
6-6-2011
به‌شار حافز ئه‌سه‌د له 11-9-1965 له‌دایكبووه‌و سه‌رۆكی كۆماری عه‌ربی
سوریایه‌و كوڕی حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌و له‌ساڵی 2000 ه‌وه
له‌ڕێگه‌ی ریفراندۆمێكی گشتییه‌وه حوكی له‌وڵاتدا گرتووه‌ته‌ده‌ست.
به‌شار كه پزیشكی پسپۆڕی بواری چاوه، ده‌رچووی زانكۆی دیمه‌شقه، له‌ساڵی
1994 یشدا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له‌له‌نده‌نیش خوێندوویه‌تی.
له‌ساڵی 200 دا پاش مردنی حافز ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی وڵات، ئه‌نجومه‌نی گه‌لی
سوریا (په‌رله‌مان) به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ده‌ستوریان هه‌مواركردو
كه‌مترین ئاستی ته‌مه‌نی پێویستیان بۆ سه‌رۆك كۆمار له 40 ساڵه‌وه بۆ 34
ساڵ كه‌مكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شار كه سه‌ركرده‌یه‌كی حزبی به‌عسی
عه‌ره‌بی ئیشتراكییه، بتوانێت بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵات خۆی كاندید بكات
و به‌وه‌ش بووه یه‌كه‌م كوڕ له‌وڵاتێكی كۆماری‌دا كه‌پۆستی سه‌رۆك كۆماری
دوای باوكی بگرێته‌ده‌ست.
به‌شار خوێندنی زانكۆی له‌ساڵی 1988 ته‌واوكردووه، دواتر له‌نه‌خۆشخانه‌ی
سه‌ربازیی تشرین كاری كردووه، له‌ساڵی 1992 دا رۆشتووه بۆ به‌ریتانیا
به‌مه‌به‌ست به‌ده‌ستهێنانی پسپۆڕیی له‌پزیشكی چاوداو ساڵی 1994 پاش كۆچی
دوایی باسل ئه‌سه‌دی برای به‌هۆی روداوێكی هاتوچۆوه له‌دیمه‌شق،
گه‌ڕایه‌وه وڵات.
هه‌ر له‌ساڵی 1994 دا به‌شار به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی كۆمه‌ڵه‌ی
زانستی سوریا بۆ زانیاری كه سه‌ركردایه‌تی چالاكی زانیارییه‌كان ده‌كات
له‌و وڵاته‌دا، هه‌ڵبژێردراوه.
ئه‌م سه‌رۆكه گه‌نجه‌ی سوریا سه‌ربای زمانی عه‌ره‌بی، هه‌ردوو زمانی
ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی به‌باشی ده‌زانێت.
له‌ڕووی سه‌ربازیشه‌وه به‌شار په‌یوه‌ندی كردووه به‌هێزه
چه‌كداره‌كانه‌وه‌و چووه‌ته ناو رێڕه‌وی خزمه‌تگوزاری پزیشكی
سه‌ربازییه‌وه‌و له‌و بواره‌دا له‌مانگی كانونی دووه‌می 1994 دا پله‌ی
مولازمی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌مانگی ته‌موزی هه‌مان ساڵدا پله‌كه‌ی
بۆ نه‌قیب به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و له‌مانگی ته‌موزی ساڵی دواتردا كراوه به
رائیدو له‌ته‌موزی ساڵی 1997 یشدا كراوه به‌موقه‌ده‌م و له‌مانگی كانونی
دووه‌می 1999 شدا پله‌كه‌ی بۆ سه‌رهه‌نگ به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و سه‌رچاوه
سورییه‌كانیش ئه‌و به‌رزبوونه‌وه خێرایه‌ی به‌شار بۆ لێهاتوویی خۆی
ده‌گێڕنه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆچی دوایی باوكی له 10-6-2000 دا، به‌پێی مه‌رسومێكی
یاسادانان پله‌ی سه‌ربازیی به‌شار كه ئه‌وكاته ته‌مه‌نی 34 ساڵ و 10 مانگ
بوو بۆ فه‌ریق به‌رزكرایه‌وه‌و به‌وه‌ش دوو پله‌ی سه‌ربازی تێپه‌ڕاند،
ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ی بتوانێت سه‌ركردایه‌تی سوپا بكات و رۆژی دواتر
سه‌رۆكی كاتی ئه‌وكاته‌ی وڵات كه عه‌بدولحه‌لیم خه‌دام بوو كردیه
فه‌رمانده‌ی سوپا‌و هێزه چه‌كداره‌كان.
پاشان له‌كۆنگره‌ی نۆیه‌می ناوچه‌یی حزبه‌كه‌یدا به‌شار به ئه‌مینداری
ناوچه‌یی (سوریا) ی حزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ئیشتراكی هه‌ڵبژێردرا، دواتریش
له 27-6-2000 دا له‌ڕێگه‌ی ریفراندۆمێكی جه‌ماوه‌ری و فراوانه‌وه‌و پاش
خۆپیشاندانێكی پشتگیریكار كه سه‌راپا وڵاتی گرته‌وه، به‌شار به‌سه‌رۆك
كۆماری سوریا هه‌ڵبژێردراو دواتریش بۆ خولێكی تری سه‌رۆكایه‌تی كه
له‌سوریا حه‌وت ساڵه، هه‌ڵبژێردرایه‌وه.

فه‌رمانڕه‌وایی به‌شار
وه‌ك سه‌رۆك كۆمار
له‌سه‌ره‌تای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م سه‌رۆكه گه‌نجه‌دا بۆ ماوه‌یه‌كی
كورت كرانه‌وه‌یه‌كی دیموكراسی ئه‌نجامدراو ئه‌و ماوه‌یه به‌به‌هاری
دیمه‌شق ناوبرا كه تێیدا چه‌ندین یانه‌ی سیاسی كرانه‌وه، له‌ڕووی
ئابوریشه‌وه وڵات چه‌ند بوژانه‌وه‌یه‌كی به‌خۆوه بینی و بۆ یه‌كه‌مین جار
رێ به‌كردنه‌وه‌ی لقی بانكی بیانی له‌وڵاتدا دراو هاووڵاتیان مۆڵه‌تیان
پێدرا كه ئه‌كاونتی بانك به دراوی بێگانه بكانه‌وه، هاوكات ره‌وشی
بژێوی ئاسایی خه‌ڵك باشبوونێكی چاكی به‌خۆیه‌وه بینی.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش رژێمه‌كه‌ی سوریا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌شار
روبه‌ڕووی چه‌ندین فشار بوویه‌وه له‌پێناو دابینكردنی ئازادی زیاتر‌و
ریفۆرم و جێبه‌جیێكردنی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له‌به‌رامبه‌ردا
دیمه‌شق ئه‌مانه‌ی به‌ملكه‌چكردن بۆ ویستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی
ئه‌مریكاو ناچاركردنی سوریا بۆ ئیمزاكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی له‌گه‌ڵ
ئیسرائیل و له‌ناوبردنی بزوتنه‌وه‌ی به‌رگری ئیسلامی فه‌له‌ستین (حه‌ماس) و
جیهادی ئیسلامی و حزبوڵڵا‌و گروپه به‌رگریكاره‌كانی تری فه‌له‌ستین و
لوبنان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا.
هه‌روه‌ك رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌خرێته پاڵ كه
كارئاسانی بۆ چه‌كدارانی توندڕه‌ی عه‌ره‌ب ده‌كات بچنه ناو عیراقه‌وه‌و
له‌دژی سوپای ئه‌مریكا بجه‌نگن.
دوابه‌دوای تیرۆركردنی ره‌فیق حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری لوبنان،
كه‌هه‌رچه‌نده هاوپه‌یمانێكی به‌هێزی دیمه‌شق بوو، رژێمه‌كه‌ی به‌شار
تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی راسته‌وخۆی ئه‌و كاره‌ی له‌لایه‌ن ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو هه‌ندێك له‌وڵاته ئه‌وروپییه‌كان و هێزه‌كانی
14 ی ئازار درایه‌پاڵ به‌ڵام دیمه‌شق هه‌میشه ئه‌و تۆمه‌ته‌ی
ره‌تده‌كرده‌وه هه‌رچه‌نده به‌هۆی ئه‌وه‌وه ناچاربوو سوپاكه‌ی له‌مانگی
نیسانی 2005 دا به‌ته‌واوه‌تی له‌و وڵاته بكێشێته‌وه.
به‌ڵام ساڵی 2010 دا سه‌عد حه‌ریری كوڕی سه‌رۆك وه‌زیرانی تیرۆركراوی
لوبنان پاش چه‌ندین سه‌ردان بۆ سوریا، رایگه‌یاند كه تۆمه‌تباركردنی
دیمه‌شق به‌تیرۆركردنی باوكی هه‌ڵه بووه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه چه‌ندین
وڵات په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رژێمه‌كه‌ی به‌شاردا ئاسایی كرده‌وه.
شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی 2011
سه‌ختترین قۆناغی حوكمی به‌شار ئه‌و شۆڕش و راپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه‌یه
كه كه له 15-3-2011 ه‌وه زۆربه‌ی ناوچه‌كانی وڵاتی گرتووه‌ته‌وه
له‌دژی گه‌نده‌ڵی و سه‌ركوتكردن و داوای گۆڕینی رژێم ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌م شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه ده‌كه‌ن گه‌نجانی وڵاتن
و له‌سه‌ره‌تادا داوای چاكسازیی و ئازادی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییان ده‌كرد
له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و هه‌وڵگریی به‌گوللـه وه‌ڵامی
خۆپیشانده‌رانیان دایه‌وه هه‌ر بۆیه ناونیشانی خۆپیشانده‌كانیان كرد به
گۆڕینی روخاندنی رژێم، له‌به‌رامبه‌درا رژێمه‌كه‌ی به‌شار ده‌ڵێت ئه‌م
روداوانه تیرۆریستیان له‌پشته‌و ده‌یانه‌وێت ئاسایشی نیشتمانی تێكبده‌ن.
له‌گرنگترین هۆكاره‌كانی ئه‌و شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌ی له‌دژی رژێمه‌كه‌ی
به‌شار سه‌ریهه‌ڵداوه باری نائاساییه كه ماوه‌ی نزیكه‌ی نیوسه‌ده‌یه
به‌سه‌ر وڵات‌دا سه‌پێنراوه، هه‌روه‌ها هه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر زیندانی
سیاسی كه به‌گوێره‌ی ئاماره‌ی رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان به 3000 بۆ
4000 كه‌س ده‌خه‌مڵێندرێن، ئه‌مه جگه له‌زیندانی بۆچوون.
هۆكارێكی تری هه‌ڵگیرسانی ئه‌و شۆڕشه جه‌ماوره‌ییه وه‌ك چاودێران
ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه بوونی وڵاتێكی پۆلیسی و ناسه‌روه‌رێتی
یاسایه، قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن حزبی به‌عس و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د
له‌و وڵاته، هۆكارێكی تری ناڕه‌زاییه‌كانه، ئه‌مه وێڕای چه‌ندین هۆكاری
تر ئابوری.
هه‌رچه‌نده هاوكات له‌گه‌ڵ سه‌ركوتنكردنی شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌كان،
رژێمه‌كه‌ی به‌شار چه‌ند ریفۆرمێكی ئه‌نجامداوه له‌وانه پێدانی
ره‌گه‌زنامه به‌كورده‌كان و لێبوردنی گشتی و ئازادكردنی سه‌دان زیندانی
سیاسی و بۆچوون به‌ڵام چاودێران پێیان وایه ئه‌و هه‌نگاوانه به‌س نین بۆ
كپیوونه‌وه‌ی شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌ك به‌تایبه‌ت كه تائێستا سه‌دان كه‌س
له‌خۆپیشانده‌ران كوژراون.
له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
به‌شار خێزانداره‌و له‌كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2000 دا ژیانی هاوسه‌رگیری
له‌گه‌ڵ خانمێك به‌ناوی ئه‌سما پێكهناوه كه موسڵمانێكی سوننه
مه‌زهه‌به‌و له‌به‌ریتانیا پێگه‌ییوه‌و خوێندوویه‌تی.
له 3-12-2011 دا ئه‌م ژن و مێرده یه‌كه‌م منداڵیان بوو كه‌كوڕێكه‌و
به‌ناوی حافزی باوكی به‌شاره‌وه ناونراوه، له 5 تشرینی دووه‌می 2003 شدا
كچێكیان بووه به‌ناوی زه‌ین و له 16-12 ی ساڵی دواتریشدا كوڕێكی تریان
بووه به‌ناوی كه‌ریم.
سه‌رچاوه/ ویكیپیدیا
|